فه‌ره‌نسا

وادەی گواستنەوەی ئێمباپێ دیاریکرا

Yariga App

یاریگا

ئەلبێرتۆ پێرێرۆ، پەیامنێری ئۆندا سێرۆ، نهێنیەکی گەورە سەبارەت بە گواستنەوەی کیلیان مباپێ بۆ ڕیال مەدرید ئاشکرا دەکات.

شەوی ڕابردوو، ئەلبێرتۆ پێرێرۆ ئەو ڕۆژنامەنووسەی کە ڕووماڵی زانیارییەکانی ڕیاڵ مەدرید بۆ ئۆندا سێرۆ دەکات، ڕایگەیاند، لە چەند کاتژمێری ڕابردوودا شتێک گۆڕاوە و هەواڵێکی گرنگ هەیە.

ئەو رۆژنامەنوسە ئیسپانیە شەوی ڕابردوو لە بەرنامەکەیدا ڕوونی کردەوە، بەرپرسانی یانەی ڕیاڵ پێیان وتم لە 22ـی  تەمموزەوە نەچمە پشوو، چونکە ڕووداوی گرنگ ڕوودەدەن کە پەیوەندییان بە ئێمباپێوە هەیە.

پێرێرۆ پێیوایە ئەم هاوینە کلیان ئێمباپێ ریزەکانی پاریس سانجێرمان جێدێڵێت و پەیوەندی بە ریزەکانی یانەی ریاڵ مەدرید دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button