ئەفریقاگرنگترینمۆندیال

ئێمباپێ: هیوادارم مەغریب جامی جیهانی بباتەوە

Yariga App

یاریگا –

كیلیان ئێمباپێ ئەستێرەی هەڵبژاردەی فەڕەنسا و یانەی پاریس سان جێرمان ستایشی ئاستی هەڵبژاردە ئەفریقیەكان دەكات.

لە چاوپێكەوتنێكیدا لەگەڵ تۆڕی NCI sportی كامیرۆنی ئێمباپێ ووتی: هەڵبژاردەکانی ئەفریقا لەم ماوەیەی دواییدا بووژانەوەیەکی گەورە و بێ وێنەیان بەخۆوە بینی، هەڵبژاردەی مەغریب لە دوایین مۆندیالدا درەوشایەوە، لە قۆناخی كۆمەڵەكانیشدا بە تونس دۆڕاین.

ئێمباپێ و حەكیمی

بەردەوام بوو ووتی: مەغریب لە هەلبژاردە گەورەكانی بردەوە و مۆندیالێكی بێ وێنەیان پێشكەشكرد، توانیمان لە قۆناخی پێش كۆتاییدا لێیان ببەینەوە، پێوویستە هەڵبژاردە ئەفریقیەكان دەستبەرداری خەونەكانیان نەبن.

گۆڵكاری مێژووی پاریس سان جێرمان ووتیشی: ئەگەر جامی جیهانی نەبەمەوە، هیوادارم هەڵبژاردەیەكەی ئەفریقی بیباتەوە، وەك مەغریب.

لە درێژەی قسەكانیدا ووتی: هەڵبژاردە ئەفریقیەكان ساڵ لە دوای ساڵ ئاستیان زیاتر بەرەو پێشەوە دەڕوات، چەند یاریزانێكیان لە ئاستی جیهانیدا هەیە وەك سەڵاح، مانێ و حەكیمی.

كیلیان ووتیشی: ئەشرەف حەكیمی پێش هەموو شتێك هاوڕێمە هیوای باشترینی بۆ دەخوازم.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button