ئهمریکا
هاندەرێک بەهۆی گرژی نێو یاریگا کوژرا

هاندەرێکی ئافرەت لە یارییەکی خولی بەڕازیلدا دەکرێتە ئامانج و دواتر گیان لەدەست دەدات.
لە میانەی یاری پاڵمێراس و فلامینگۆ دا، کەسێک بوتڵێکی بیرە دەگرێتە هاندەرێکی ٢٦ ساڵ بە ناوی گابریێلا ئانێلی. دوای دوو رۆژ مانەوەی هاندەرەکە لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.
پۆلیس رایگەیاند ئەو کەسەیان دەستگیرکردووە کە بوتڵەکەی هەڵداوە و هەردوو یانەش بە توندی سەرکۆنەی رووداوەکەیان کرد.
هەر لەو یارییەدا، بەر لەو رووداوە، ناوبژیوان بە ناچاری دوو جار یارییەکەی راگرت بەهۆی توندوتیژی نێوان هاندەران و گازی .فرمێسک رژێن خرایە نێو یاریگا
یارییەکە بە بەرامبەربوون بەکۆتا هات بە ئەنجامی ١-١.
/i.s3.glbimg.com/v1/AUTH_59edd422c0c84a879bd37670ae4f538a/internal_photos/bs/2023/A/m/0iBTSJRP2sq1ip4tFQJg/gabriela-anelli-torcedora-do-palmeiras-ferida-montagem-blur.jpg)



