وادەی پێشكەشكردنی لیۆنێل مێسی بە هاندەرانی ئینتەر مەیامی ئاشكرا كرا
یاریگا –
بەرواری پێشكەشكردنی لیۆنێل مێسی ئەفسانەی تۆپی پێی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین و پێشووی یانەكانی پاریس سان جێرمان و بارسێلۆنا بە هاندەرانی ئینتەر مەیامی ئاشكرا كرا.
ئەفسانەكەی تانگۆ لە بەرواری 16ی ئەم مانگە پێشكەش بە هاندەرانی ئینتەر مەیامی دەكرێت.
هەروەها ئەوەش ئاشكرا كراوە لەو رۆژەدا چەندین چالاكی دیكەی وەك مەشقكردن و وتاردان و بابەتی دیكە دەبێت كە دواتر رادەگەیەندرێت.
⚽️⚽️⚽️⚽️⚽️⚽️⚽️⚽️⚽️
Domingo 16 de julio, a las 19:30PM de ET, Lionel Messi será presentado como jugador del @InterMiamiCF. Posiblemente lo haga al lado de @5sergiob…@ESPNFC @ESPNArgentina @ESPNDeportes @ESPNmx— moisESPN (@moillorens) July 7, 2023
ئاهەنگی پێشكەشكردنەكەی لیۆ لەژێر ناوی The Univel دەبێت لە یاریگای پینك ستادیۆم، كاتژمێر هەشت بە كاتی ئەمریكا.
چاوەڕوان دەكرێت لە هەمان رۆژدا سێرجیۆ بوسكێتسیش پێشكەش بە هاندەرانی ئەو یانەیە بكرێت.
هەفتەی رابردوو ئینتەر مەیامی تاتا مارتینۆی وەك راهێنەری نوێی یانەكەی دەستنیشانكرد.