ئیتاڵیائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

میلان لە پولیسیچ نزیک بووەتەوە

Yariga App

یانەی ئەیسی میلان نزیکە لەرێککەوتن لەگەڵ چێڵسی بۆ کریستیان پولیسیچی یاریزانی چێڵسی.

هێرشبەرە ئەمریکییەکە سوورە لەسەر پەیوەندیکردن بە رۆسۆنێرییەوە و بەردەوام فشار دەکاتە سەر یانەکە  تاوەکو بە گرێبەستەکەیان رازی بێت. هەرچەندە چێڵسی ئۆفەری یەکەمی یانەکەی رەتکردەوە بەڵام بەگوێرەی فابریزیۆ رۆمانۆ گرێبەستی دووهەم کە ٢٢ ملیۆن یۆرۆیە نزیکە لەو نرخەی چێڵسی داوای دەکات و نزیکن لە رێککەوتن.

میلان و خودی یاریزانەکەش لەسەر مەرجە کەسییەکانی نێوانیان رێککەوتوون.

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوە کردووە، هاوکات میلان هەوڵ بۆ هێنانی ساموێل چەکویزی یاریزانی ڤیاریاڵ دەدات و لەباری گواستنەوەی پولیسیچیشدا، بەردەوام دەبن لە هەوڵەکانیان بۆ هێنانی ئەستێرەکەی لالیگا.

بابەتی زیاتر

Back to top button