ئیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

فەرمی: باستۆنی گرێبەستەكەی لەگەڵ ئینتەر میلان نوێ كردەوە

Yariga App

یاریگا –

بە شێوەیەكی فەرمی ئەلیساندرۆ باستۆنی گرێبەستەكەی لەگەڵ ئینتەر میلان تا ساڵی 2028 نوێ كردەوە.

گرێبەستەكەی پێشووی باستۆنی لەگەڵ ئینتەر میلان لە هاوینی ساڵی 2024 بەسەردەچوو.

كەمێك پێش ئێستا هەژماری فەرمی ئینتەر لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر نوێكردنەوەی گرێبەستی بەرگریكارەكەی تا ساڵی 2028 راگەیاند.

بەرگریكارە ئیتاڵیەكە وەرزی رابردوو ئاستێكی بەرزی لەگەڵ ئینتەر میلان پێشكەشكرد و لە 46 یاریدا بەشداریكرد لە سەرجەم پاڵەوانیەتیەكان و توانی شەش گۆڵ درووست بكات.

نیكۆلۆ شیرا رۆژنامەنووس لە هەژماری تایبەتی خۆی ئاشكرایكرد باستۆنی ساڵانە بڕی 5 ملیۆن یۆرۆ و گۆڕانكاری لەگەل نێراتزۆری وەردەگرێت.

ئەلیساندرۆ باستۆنی

بابەتی زیاتر

Back to top button