ئیتاڵیا

تیروپشکی وەرزی نوێی خولی ئیتاڵیا راکێشرا

Yariga App

یاریگا

تیروپشکی خولی ئیتاڵیا بۆ وەرزی 2023-2024 ئەنجامدرا و لەسەر بنەمای ئەمەش 20 یانەی خولەکە لە هەفتەی یەکەمدا ڕکابەرەکانیان ناسی.

وەرزی نوێی خولی ئیتاڵیا کە 122ـیەمین وەرزی فەرمی ئەم پاڵەوانێتییە، لە 20ـی ئابی 2023 دەستپێدەکات. دوای ئەنجامدانی تیروپشکەکەشی سەرجەم یانەکان رکابەرەکانیان بۆ بە دیار کەوت.

ناپۆلی پاڵەوانی وەرزی رابردووی خولەکە لە گەڕی یەکەم رووبەڕووی فرۆنیسێ تازە سەرکەوتوو دەبێت، هەروەها ئینتەر میلانیش رووبەڕووی مۆنزا دەبێتەوە.

ئەیسی میلانیش لە گەڕی یەکەمی وەرزی نوێی خولی ئیتاڵیا لە دەرەوەی یاریگای خۆی رووبەڕووی بۆلۆنیا دەبێتەوە و یوڤێنتوسی خاوەنی زۆرترین ناسناویش رووبەڕووی ئۆدینێزی دەبێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button