ئه‌ڵمانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

هاری کەین و تۆماس توخێل کۆبوونەوە

Yariga App

یاتیگا –

تۆماس توخێلی راهێنەری یانەی بایرن میونشن لەگەڵ هێرشبەری تۆتنهام، هاری کەین کۆبووەتەوە.

رۆژنامەنووسی ئەڵمانی کریستیان فاڵک بڵاویکردووەتەوە، تۆماس توخێل سەردانی شاری لەندەنی کردووە، چاوی بە هاری کەین کەوتووە و باسیان لە گواستنەوەی یاریزانەکە بۆ ئەڵمانیا کردووە.

هەمان سەرچاوە ئاماژەی بەوەش کردووە، هێرشبەرەکەی تۆتنهام ئارەزووی خۆی بۆ پەیوەندی کردن بە بایرن دەربڕیوە و ئامادەیە روو لە بۆندسلیگا بکات.

هەر بەپێی قسەکانی کریستیان فاڵک، هێرشبەرە تەمەن 29 ساڵانییەکەی تۆتنهام بە توخێلی راگەیاندووە بە پەرۆشە بۆ بەدەستهێنانی نازناوی چامپیۆنزلیگ لەگەڵ بایرندا.

هاری کەین، هاوینی داهاتوو گرێبەستەکەی لەگەڵ تۆتنهام کۆتایی دێت، ئامادە نییە گرێبەستەکەی نوێبکاتەوە، دەیەوێت لەم هاوینە ریزەکانی سپێرز جێبهێڵیت.

ناوی یاریزانەکە بە ریال مەدرید پەیوست کرابوو، بەڵام بەهۆی ئەوەی کێلیان ئێمباپێ رایگەیاند گرێبەستەکەی لەگەڵ پاریس نوێ ناکاتەوە، مەدرید لە کەین دوورکەوتەوە و رێگەی بۆ یانە ئەڵمانییەکە خۆشکرد.

کەین 13 وەرزە یاری بۆ تۆتنهام دەکات، لە 435 یاری 280 گۆڵی بۆ یانەکەی کردووە و 45 گۆڵیشی درووست کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button