ئیتاڵیا
ژمارەکەی تۆنالی درا بە لۆفتوس چیک
ئەیسی میلان ئەمڕۆ رایگەیاند روبێن لۆفتوس چیکی یاریزانی تازەی یانەکەیان، درێسی ژمارە هەشتی پێدەدرێت پاش رۆیشتنی ساندرۆ تۆنالی.
هەفتەی پێشوو، لۆفتوس چیک لە چێڵسییەوە گوێزرایەوە بۆ میلان بەڵام ژمارەکەی ئاشکرانەکرا، چونکە رۆسۆنێری چاوەڕێی ئەوەی دەکرد داهاتووی تۆنالی یەکلاببێتەوە. دوێنێ بەفەرمی تۆنالی پەیوەندی بە نیوکاسڵەوە کرد و ئەمڕۆ ژمارەکەی درا بە ناوەڕاستکارە ئینگلیزییەکە.
میلان بە پەیامێکی کورت ماڵئاوایی لە ئەستێرەکەی کرد کە بووە گرانترین یاریزانی مێژووی ئیتاڵیا و ئەیسی میلان لە بەرامبەردا تۆنالی پەیامێکی درێژیی ماڵئاوایی بۆ یانەکە و هاندەرانی نارد. رۆیشتنی ئەو یاریزانە هاندەرانی یانەکەی بێ هیواکردووە لەوەی مەبەست و نیازییان باشترکردنی ئاستی یانەکە و هێنانی ئەستێرە بێت لەبری قازانجی دارایی.