ئه‌مریکاراپۆرتی تایبەتگرنگترین

کەی لیۆنێل مێسی یەکەم یاری لەگەڵ ئینتەر مەیامی دەکات؟

Yariga App

یاریگا –

لیۆنێل مێسی، کە بە یەکێک لە باشترینەکانی مێژووی تۆپی پێ دادەندرێت، جۆش و خرۆشێکی زۆر لەگەڵ خۆی دەباتە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، ئەمەش دوای پەیوەندی کردنی بە یانەی ئینتەر مەیامی.

هاندەران دەمێکە وێڵن بە دوای زانینی یەکەم یاری لیۆ مێسی لەگەڵ یانە ئەمریکییەکە. بڕیارە لە 19ی مانگی داهاتوو، ئەستێرەکانی خولی ئەمریکی یارییەکی دۆستانە بەرامبەر ئارسیناڵ بکەن. ئەمەش باشترین دەرفەتە بۆ ئەوەی مێسی یەکەم یاری خۆی لە ئەمریکا بکات.

بەڵام ئایا مێسی ئامادەیە یەکەم یاری خۆی لەگەڵ ئەستێرەکانی خولی ئەمریکی بەرامبەر ئارسیناڵ بکات؟

لیۆ مێسی دەمێک نییە چووەتە مەیامی، بە دڵنیاییەوە پێویستی بە کاتە، تاوەکو ژیانی خۆی رێکبخاتەوە و جارێکی دیکە دەست بە کاروانی وەرزشی بکاتەوە، چونکە هەموو شتێک لە ژیانی مێسی دەگۆڕێت و لەگەڵ خێزانەکەی خەریکی گونجاندن. بۆیە روون نییە کەی مێسی یەکەم یاری لە ئەمریکا دەکات.

بڕیارە لە 16ی مانگی داهاتوو، لیۆ مێسی پێشکەش بە هاندەر و میدیاکان بکرێت، بۆیە ئەستەمە لیۆ مێسی بە سێ رۆژ ئامادەکاری بۆ یارییەکەی ئارسیناڵ بکات. بابەتێکی دیکەش هەیە، مێسی تاوەکو ئێستا بەشداری هیچ یارییەکی خولی ئەمریکی نەکردووە، یارییەکەش لە نێوان خولی ئەمریکی و ئارسیناڵە، بۆیە ئەستەمە مێسی ناوی بچێتە نێو لیستی یاریزانانەوە.

یاریزانی پێشووی پاریس سانجێرمان ناوی لە نێو ئەو یاریزانانە نەبوو کە لەلایەن خولی ئەمریکییەوە لە ژێر سەرپەرشتی وەین روونی بڵاوکرانەوە. روونی دەبێتە راهێنەری ئەستێرەکانی ئەمریکا لەو یارییەدا. 26 یاریزان بانگهێشتی یارییەکە دەکرێن.

کەی مێسی یەکەم یاری لە خولی ئەمریکی دەکات؟

پێشبینی دەکرێت لە 21ی ئەم مانگە لیۆنێل مێسی یەکەم یاری لەگەڵ ئینتەر مەیامی بکات، کاتێک رووبەڕووی کروز ئازولی مەکسیکی دەبێتەوە.

یاری نێوان ئەستێرەکانی خولی ئەمریکا و ئارسیناڵ، رووداوێکی گەورەیە و ملیۆنەها بینەری دەبێت، دەرفەتێکی زۆر باشە ئەگەر مێسی یەکەم یاری لەو رووداوە گەورەیەدا بکات، چونکە سەرنجی زیاتر بۆ خولەکە رادەکێشێت و دەبێتە خاڵی دەستپێکێکی گرنگ بۆ پاڵەوانەکەی جیهان.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button