ئاسیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

فەرمی: مێندی پەیوەندی بە ئەهلی كرد

Yariga App

یاریگا –

یانەی ئەهلی سعودی بە شێوەیەكی فەرمی ئیدوارد مێندی گۆڵپارێزی سەنیگالی یانەی چێڵسی ئینگلیزی گواستەوە ریزەكانی.

ئەهلی دەیەوێت لە رێگای گرێبەستكردنەوە ریزەكانی یانەكەی بەهێزتر بكات و كێبڕكێ بەدەستهێنانی نازناوەكانی وەرزی داهاتوو بكات.

هەژماری فەرمی ئەهلی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر بە پارچە ڤیدیۆیەك گرێبەستی مێندی بۆ ریزەكانی یانەكەی راگەیاند.

گۆڵپارێزە سەنیگالیەكە بە گرێبەستێك بۆ ماوەی سێ ساڵ و تا ساڵی 2026 پەیوەندی بە یانە سعودیەكەوە كرد.

فابریزیۆ رۆمانۆ لە هەژماری تایبەتی خۆی بڵاویكردەوە گۆڵپارێزەكەی چێڵسی بە بری 17 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە ئەهلیەوە كرد.

لای خۆیانەوە هەژماری فەرمی چێڵسی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر سوپاسی گۆڵپارێزەكەیان كرد و هیوای بەختێكی باشیان بۆ خواست.

بابەتی زیاتر

Back to top button