ئیسپانیا

بارسێلۆنا یاریزانێكی ئاگادار كردووەتەوە لە یانەكە بڕوات

Yariga App

یاریگا –

راپۆرتە رۆژنامەوانیەكانی ئیسپانیا ئاشكرایانكرد یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی یەكێك لە یاریزانەكانی یانەكەی بە رۆیشتن لە یانەكە ئاگادار كردووەتەوە.

رۆژنامەی سپۆرتی كەتەلۆنی ئاشكرایكرد بارسێلۆنا بریكاری كارەكانی یاریزان نیكۆ گۆنزالیزی ئاگادار كردووەتە، یاریزانەكە لە پلانەكانی یانەكەدا نیە بۆ وەرزی نوێ.

بارسێلۆنا دەیەوێت لە گواستنەوەكانی هاوینەدا دەستبەرداری چەندین یاریزانی یانەكەی ببێت بۆ ئەوەی لەو قەیرانە داراییەی تێیكەوتووە رزگاری ببێت و بتوانێت یاریزانە نوێیەكانی ناونووس بكات.

نیكۆ گۆنزالیز

رۆژنامەكە ئاماژەی بەوەشكرد، ریال بیتس خواستی خۆی دەربڕیوە بۆ ئەوەی نیكۆ گۆنزالیز بە خواستن بگوازێتەوە یانەكە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button