ئیماڕاتیەکانیش هازاردیان ناوێت
یاریگا
لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا دەنگۆی زۆر سەبارەت بە داهاتووی ئیدن هازارد لە میدیاکان بڵاو بووەتەوە، دوای هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی ئەم یاریزانە لەگەڵ ڕیال مەدرید، باس لەوە کرا کە یانەکانی سعودی و ئیماراتی دەیانەوێت ئەم یاریزانە بەلجیکییە بۆ ریزەکانیان بگوازنەوە.
رۆژنامەی وەرزشی ئاسی ئیسپانی بڵاویکردەوە، یەکێک لەو تیپانەی کە دەنگۆی ئەوە بڵاوبووەوە ئارەزووی گواستنەوەی هازارد دەکەن، یانەی عەینی ئیماڕاتیە، هەندێک لە میدیاکان بانگەشەی ئەوە دەکەن ئەو یانەیە لە هەوڵی ئەوەدایە یاریزانە بەلجیکیەکە رازی بکەن بۆ وەرزی داهاتوو پەیوەندی بە یانەکەیان بکات.
بەشێک لە میدیاکان باس لە دەنگۆی ئۆفەرەکەی عەین بۆ هازارد دەکەن، بەڵام ماڵپەڕی ئیمارات سپۆرتس ڕایگەیاند کە ئەم یاریزانە هیچ جێگەیەکی لە لیستی ئەو یانەیەدا نییە و ئەم یانەیە بەدوای ئەوەدایە بژاردەی دیکە وەربگرێت بۆ ئەوەی خۆی بەهێزتر بکات.
ئێدین هازارد لە ماوەی چوار وەرزی ڕیال مەدرید، تەنها لە 76 یاری بۆ ئەم تیپە یاریی کردووە و بەشێکی زۆری یارییەکانی لۆس بلانکۆسیش بەهۆی پێکانەوە بەشداری نەکردووە، سەرەڕای ئەوەی گرانبەهاترین یاریزانی مێژووی ئەو یانەیە.