عێراقگرنگترین

نەفت و زاخۆ بە گۆڵێک بەرامبەربوون

Yariga App

یاریگا

دوای ماوەیەکی زۆر لە وەستانی خولی نایابی عێراق، دواجار خولەکە دەستی پێکردەوە و لە گەڕی 33 خولەکە زاخۆ بووە میوانی نەفت و یارییەکەش بە ئەنجامی 1-1 کۆتایی هات.

زاخۆ لە گەڕی 33 خولی نایابی عێراق لە یاریگای شەعب لە شاری بەغدا بووە میوانی نەفت، دوای تێپەڕبوونی خولەک بەسەر یارییەکە وەلید کەریم توانی گۆڵی یەکەمی یارییەکە لە بەرژەوەندی یانەی خاوەن یاریگا بکات و گێمی یەکەم بەم ئەنجامە کۆتایی هات.

گێمی دووەمی یارییەکە یاریزانانی زاخۆ فشارێکی زۆریان خستە سەر گۆڵی خاوەن یاریگا بۆ یەکسانکردنەوەی ئەنجامی یارییەکە و دواجار لە خولەکی 68 بوبەکر توانی گۆڵی یەکسانبوون بۆ زاخۆ بکات و یارییەکەش بەم ئەنجامە کۆتایی هات.

زاخۆ بەم یەکسانبوونە کۆی خاڵەکانی لە پلەی 15 ریزبەندی خولی نایابی عێراق بووە خاوەنی 37 خاڵ و بڕیاریشە هەفتەی داهاتوو لە گەڕی 34 لە یاریگای خۆی میوانداری دیوانیە بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button