ئه‌مریکاگرنگترین

لیۆنێل مێسی واز دەهێنێت

Yariga App

یاریگا –

لیۆنێل مێسی دەیەوێت بۆ ماوەی ساڵێک واز لە یاری نێودەوڵەتی بهێنێت و سەرنج لەسەر کاروانی وەرزشی لەگەڵ ئینتەر مەیامی دابنێت.

رۆژنامەی دەیلی مەیڵ بڵاویکردووەتەوە، لیۆ مێسی دەیەوێت بۆ ماوەی یەک ساڵ پشوو لە یاری نێودەوڵەتی وەربگرێت، ئەمەش دوای ئەوەی لە چەندین چاوپێکەوتنی جیاوازدا باسی لە بەدەستهێنانی هەموو شتێکی لە تۆپی پێ کردووە.

لیۆ مێسی وەرزشی 2022-23 هەرگیز لە یاد ناکات، توانی نازناوی مۆندیال و خولی فەرەنسی بەدەستبهێنێت و ئێستا دەیەوێت کاروانێکی هێمن لە ئەمریکا دەست پێبکات.

رۆژنامەکە بڵاویکردووەتەوە، لیۆنێل سکالۆنی، راهێنەری ئەرجەنتین بە بڕیارەکەی لیۆ مێسی شۆک بووە، چونکە ئەم جۆرە بڕیارانە پێویستی بە رەزامەندی یەکێتیی تۆپی پێی ئەرجەنتین هەیە و سەرەڕای ئەمەش، رەنگە بە بڕیارەکەی رازی بن.

مێسی دوا یاری نێودەوڵەتی لە بەرامبەر ئوسترالیا کرد، پاشان شاندی هەڵبژاردەکەی جێهێشت و بەشداری لە یارییەکەی بەرامبەر ئیندۆنیزیا نەکرد.

مێسی بە 103 گۆڵ، گۆڵکاری مێژوویی ئەرجەنتینە، هەروەها زۆرترین یاریشی لە مێژووی تانگۆدا کردووە.

پێشبینی دەکرێت مێسی یەکەم یاری لەگەڵ ئینتەر مەیامی بەرامبەر کروز ئازولی مەکسیکی لە 21ی مانگی داهاتوو بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button