ئه‌ڵمانیاگرنگترین

هانس فلیک ئەستەمە دوور بخرێتەوە

Yariga App

یاریگا

گوشارێکی زۆر لەسەر فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەڵمانیا هەیە بۆ دەرکردنی هانسی فلیک لە هەڵبژاردەکەیان بەهۆی ئەنجامە لاوازەکانی ئەم دواییە.

رۆژنامەی بیڵدی ئەڵمانیا بڵاویکردەوە، لە ساڵی 1984 دوای ناڕەزایەتی توندی هاندەرانی مانشافت بەهۆی ئاستی خراپی ئەو کاتەی هەڵبژاردەکە یوپ دێرڤاڵ، دوای 6 ساڵ لە سەرکردایەتی هەڵبژاردەی پێشووی ئەڵمانیای ڕۆژئاوا دوورخرایەوە و فرانز بێکنباوەر شوێنی گرتەوە.

ئەڵمانیەکان لە مێژوودا بەوە بەناوبانگن لە 87 ساڵی رابردوو کەمترین راهێنەریان گۆڕیوە و لەو کاتەوە تەنها 10 راهێنەریان گۆڕیوە.

بەم هۆیەوە ئەستەمە فێدراسیۆنی تۆپی پێ ئەڵمانیا تاوەکو کۆتایی یۆرۆی 2024 هانس فلیک لە پۆستەکەی دوور بخەنەوە، سەرەڕای ئەوەی دەنگۆیەکی بەهێز هەیە بۆ گۆڕینی.

بابەتی زیاتر

Back to top button