یاریگا –
لیۆنێل مێسی دان بە سەختی ژیان لە پاریس دەنێت لە فیکەی ناڕەزایی هاندەرانی پاریس سانجێرمان زۆر نیگەران بوو.
لیۆ مێسی، ئەستێرەی ئینتەر مەیامی لە لێدوانێکیدا بۆ تۆڕی هەواڵی بین سپۆرتس باسی لە سەختی ژیانی پاریس و ئاستەنگەکانی بەردەم خێزانەکەی بۆ راهاتن لەگەڵ ژیانی فەرەنسا کرد. لیۆ مێسی دەڵێت
سەرەتای گواستنەوەم بۆ پاریس، زۆر سەخت بوو، تەنانەت سەختتر بوو لەوەی بیرم لێدەکرێت، هەرچەندە چەندین یاریزانی ئەو یانەیەم دەناسی. زۆر ئەستەم بوو خۆم رابێنم لەسەر ئەو گۆڕانکارییە. چونکە درەنگ پەیوەندیم بەو یانەیەوە کرد و بەشداری لە ئامادەکارییەکانی وەرزدا نەکرد. چونکە شێوازێکی نوێی یاریکردن بوو بۆ من. بەڕاستی هەرگیز شتێکی ئاسان نەبوو، نە بۆ من نە بۆ خێزانەکەم.
لیۆ مێسی ئەوەی نەشاردەوە، پێشوازییەکی گەرمی لێکرا، بەڵام دواتر بەشێک لە هاندەران بە شێوازێکی جیاواز مامەڵەیان لەگەڵدا کردم.
هاندەرانی پاریس سانجێرمان یەکڕا نەبوون لەگەڵ من، پێشتر ئەم کارەیان بەرامبەر نێیمار و ئێمباپێش کردووە، دەزانم بەم شێوەیە کار دەکەن. ئەو کەسانە لەیاد ناکەم کە بەردەوام رێزیان لە من گرت.
دوای دوو ساڵ، مێسی ئامادە نەبوو گرێبەستەکەی لەگەڵ پاریس سانجێرمان نوێ بکاتەوە و لە سەرەتای ئەم مانگە، پەیوەندیکردنی بە ئینتەر مەیامی ئاشکرا کرد.
مێسی 32 گۆڵی لەگەڵ پاریس کرد و خاوەن 35 تۆپی یەکلاکەرەوە بوو. لە دوای شکستیان لە گەیشتن بە قۆناخی هەشتی چامپیۆنزلیگ، هاندەران لە مێسی توڕە بوون و بەردەوام رەخنەیان لێ دەگرت.