ئه‌ڵمانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

میونشن گەوهەرەکەی هۆڵەندای دەوێت

Yariga App

یاریگا –

بایرن میونشن لە نزیکەوە چاودێری دۆخی فرێنکی دی یۆنگ، ئەستێرەی بارسێلۆنا دەکات.

تۆڕی هەواڵی سکای سپۆرتس بڵاویکردووەتەوە، بایرن میونشن دەیەوێت هێڵی ناوەڕاستی تۆکمە بکات، ئەمەش دوای گواستنەوەی رافایێل گێرێرۆ، ئەستێرەی هێڵی بەرگری بۆڕووسیا دۆرتموند، ئێستاش چاوی لە هێنانی ئەستێرەیەکە بۆ هێڵی ناوەڕاست.

پێشبینی دەکرێت میونشن لە چەند رۆژی داهاتوودا گواستنەوەی کایڵ وۆڵکەر، بەرگریکاری مانچێستەر سیتی یەکلایی بکاتەوە، ئینجا دەست بە هەوڵەکانی بۆ بەدەستهێنانی واژۆی دی یۆنگ دەست پێبکات.

لە مێرکاتۆی هاوینەی رابردوودا، بارسێلۆنا هەوڵی فرۆشتنی دی یۆنگی بە مانچێستەر یونایتدا، ئەمەش بە هۆی بەرزی مووچەکەیەوە، بەڵام لە کۆتاییدا لە کامپ نو مایەوە، هەرچەندە مان یونایتد ئامادەبوو بڕی 90 ملیۆن یۆرۆ لە پێناو ئەستێرە هۆڵەندییەکە خەرج بکات.

تۆماس توخێل، راهێنەری بایرن میونشن زۆر بە تواناکانی دی یۆنگ سەرسامە و دەیەوێت سوود لە شێوازی یاریکردنی ئەستێرە هۆڵەندییەکە وەربگرێت.

بارسا دەتوانێت دەستبەرداری دی یۆنگ بێت، تایبەت دوای گواستنەوەی ئیلکای گوندۆگان بۆ ریزەکانی و ماتیاس دێ لیخت، بەرگریکاری هۆڵەندی کە یاری بۆ میونشن دەکات، رۆڵ لە رازیکردنی دەگێڕێت.

تاوەکو ئێستا دی یۆنگ بڕیاری یەکلاکەرەوەی نەداوە و پێناچێت تاوەکو دوای تەواوبوونی پشووی هاوینە، هیچ بڕیارێک بدات.

دی یۆنگ 43 یاری لەگەڵ بارسێلۆنا کرد و تیایدا دوو گۆڵ و چوار ئەسیستی تۆمار کرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button