قاوەی یاریگاگرنگترین

لە قاوەی بەیانیانی یاریگا.. لیڤەرپوول لە ئەستێرەیەکی ئیتاڵی نزیکە و چێڵسی دەستبەرداری ماونت نابێ

بەدەم قاوە خواردنەوەیەک خوێنەری دوایین هەواڵ و پێشهاتە وەرزشییەکان بە

Yariga App

یوڤێنتوس داوای بڕی 52 ملیۆن پاوەند بۆ دەستبەرداربوون لە فێدێریکۆ کیێزا دەکات. لیڤەرپوول، بایرن میونشن و پاریس سانجێرمان لە نزیکەوە چاودێری دەکەن – لاگازێتا دێلۆ سپۆرت

سێرجیۆ بوسکێتس پەیوەندی بە ئینتەر مەیامییەوە دەکات – مەیامی

چێڵسی سێیەم ئۆفەری مانچێتسەر یونایتدی بۆ گواستنەوەی مەیسن ماونت رەتکردەوە، ئۆفەرەکە بریتی بوو لە 55 ملیۆن پاوەند – فابریزیۆ رۆمانۆ

مانچێستەر یونایتد خەریکی ئامادەکردنی ئۆفەرێکی بۆ گواستنەوەی ئاندرێ ئۆنانا، گۆڵپارێزی ئینتەر میلان. ئەمەش بە هۆی نزیکبوونەوەی چوونەدەرەوەی دەیڤد دێ خیا لە ئۆڵدترافۆرد – 90min

مارکۆ سیلڤا، راهێنەری فولهام خوێندنەوە بۆ ئۆفەرەکەی هیلال دەکات – سەن

مانچێستەر یونایتد بیر لە پێدانی درێسی ژمارەی 7 بە ئالیخاندرۆ گارناچۆ دەکاتەوە، پێشتر کریستیانۆ رۆناڵدۆ ئەو ژمارەی دەپۆشی – مانچێستەر نیوز ئیڤینینگ

کاڵڤن فیلیپس، یاریزانی مانچێستەر سیتی بووەتە جێگەی گرنگی پێدانی بایرن میونشن – بیڵد

تۆتنهام چاوی لەسەر گلێسۆن برێمەر، بەرگریکاری بەرازیلی و یوڤێنتوس داناوە – تێلێگراف

وێستهام یونایتد پێشبینی گەیشتنی سێییەم ئۆفەری ئارسیناڵ بۆ گواستنەوەی دێکلان رایس دەکات، ئەمجارە رەنگە ئۆفەرەکە بگاتە 100 ملیۆن پاوەند – دەیلی مەیڵ

سیزار ئازپلیکوێتا نزیکە لە جێهێشتنی چێڵسی و پەیوەندی کردن بە ئینتەر میلان، ئەمەش دوای رەتکردنەوەی ئۆفەرێکی بایرن میونشن – 90min

بۆڕووسیا دۆرتموند خەریکی گەڕان بە دوای یاریزانێکی هێڵی ناوەڕاست، کۆنۆر گالاگەر، یاریزانی چێڵسی یەکێکە لە داواکراوەکان – بیڵد

بابەتی زیاتر

Back to top button