ئاسیا
یاریزانێکی ئێرانی لەلایەن ناسیاوێکی بە فیشەک کوژرا
یاریگا
شەوی ڕابردوو عەلیرەزا شەهریاری پەنا گۆڵپارێزی تیپی لاوانی مێس کرمان بە فیشەک لەلایەن ناسیاوێکی لەسەر کێشەی زەوی و زار کوژرا.
ماڵپەری تەرەفداری ئێرانی بڵاویکردەوە، تەرمی قوربانییەکە لە پزیشکی دادە و لێکۆڵینەوە لە هۆکاری کوژرانی ئەم گۆڵپارێزە گەنجە بەردەوامە. دەگوترێ عەلیرەزا شەهریاری پەنا لە ناکۆکی بنەماڵەیی بە تەقەی یەکێک لە کەسوکارەکەی گیانی لەدەست دا.
سەرچاوەکە بڵاویشی کردەوە دوو گێڕانەوە هەیە سەبارەت بە هۆکاری ئەم ململانێیە کە بووەتە هۆی کوشتنی. هەندێک کەس دەڵێن بکوژ و قوربانییەکە لەسەر بابەتگەلێکی پەیوەست بە هاوبەشی دارایی و میرات شەڕیان کردووە و هەندێکیش دەڵێن هۆکاری ئەم ململانێ خوێناوییە ناکۆکی بووە لەسەر بابەتی کەسی.