ئیسپانیاگرنگترین

لیۆنێل مێسی ئامۆژگاری کیلیان ئێمباپێ دەکات پاریس جێبهێڵێت

Yariga App

یاریگا –

لیۆنێل مێسی ئامۆژگاری کیلیان ئێمباپی کردووە ریزەکانی پاریس سانجێرمان جێبهێڵێت دەکات.

پێگەی دیفێنسا سێنتڕاڵ بڵاویکردووەتەوە، لیۆنێل مێسی ئامۆژگاری کیلێیان ئێمباپی کردووە ریزەکانی پاریس سانجێرمان جێبهێڵیت، هەنگاو بەرەو پرۆژەیەکی سەرکەوتوو بنێت.

بە پێی سەرچاوە ئیسپانییەکە مێسی، پێش ئەوەی پاریس جێبهێڵێت بە ئێمباپێی گوتووە پێمباشترە بچیتە بارسێلۆنا، بەڵام ئەگەر دەتەوێت بچیتە ریال مەدرید ئەوا بڕۆ، چوونکە شایستەی پرۆژەیەکی باشتریت، پرۆژەیەکی سەرکەوتوو، کە توانای بردنەوەی هەبێت.

لیۆنێل مێسی پاش کۆتایی هاتنی گرێبەستەکەی لەگەڵ سانجێرمان، بڕیاریدا پەیوەندی بە یانەی ئینتەر میامی ئەمریکی بکات، سەرچاوە فەڕەنسییەکان باسیان لەوە کردووە ناوبراو لە پڕۆژەی قەتەرییەکان ڕازی نەبووە، بۆیە بڕیاریداوە گرێبەستەکەی نوێ نەکاتەوە.

هەر بۆیە لیۆ هانی کیلیانی داوە لە پێناو داهاتوویەکی باشتر تا زووە خۆی لە پاریس دەرباز بکات و پەیوەندی بە بارسێلۆنا بکات، ئەگەریش سوورە لەسەر پەیوەندی کردن بە ریال مەدرید ئەوا با ئەو کارە بکات، گرنگ ئەوەی لە پاریس نەمێنێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button