بازاڕی گواستنهوهسعوودیە
هیلال دوو راهێنەر دەکاتە ئامانج
یاریگا –
یانەی هیلال جیا لە گواستنەوەی ئەستێرە دیارەکانی ئەوروپا، دەیەوێت راهێنەرێکی بە ئەزموونیش بگوازێتەوە ریاز.
رۆژنامەی ریازییە بڵاویکردووەتەوە، دەستەی کارگێڕی هیلال هەریەکە لە ماسیمیلیانۆ ئالێگری، راهێنەری یوڤێنتوس و جولیان لوپیتگێ، راهێنەری پێشووتری ریال مەدریدی لەسەر لیستی داواکارییەکانی داناوە.
لە دوای دەستبەرداربوون لە خزمەتەکانی رامۆن دیاز، ئێستا هیلال بێ راهێنەرە.
رۆژنامەی ریازییە لە زاری چەند سەرچاوەیەکی نێو هیلال روونیکردووەتەوە، ئێستا تەواوی سەرنجەکان لەسەر ئالێگری و لوپیتگێ داندراون، ئەمەش دوای ئەوەی هەریەکە لە سێرجیۆ کۆنسیساو و مارکۆ سیلڤا، رەتیان کردەوە ئەرکی راهێنەرایەتی هیلال بگرنە ئەستۆ.
بڕیارە سەرەتای هەفتەی داهاتوو هیلال مەشقەکانی دەست پێبکاتەوە، بەڵام هیچ ئاسۆیەک بۆ دەستنیشانکردنی راهێنەرێک تاو ئەوکاتە نییە.