ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

دوا پێشهاتەکانی گواستنەوەی مەیسن ماونت بۆ مانچێستەر یونایتد

Yariga App

یاریگا –

مانچێستەر یونایتد ئۆفەرێکی دیکەی بە بڕی 50 ملیۆن پاوەند پێشکەشی مەیسن ماونت کرد.

پێگەی ئاتلێتیک بڵاویکردووەتەوە، چێڵسی تاوەکو ئێستا بە ئۆفەرەکە رازی نەبووە و داوای بڕی 60 ملیۆن پاوەند دەکات، کەچی یونایتد بڕی 45 ملیۆن پاوەندی پێشکەش کردووە لەگەڵ پێنج ملیۆن پاوەند، وەک زیادە لە کاتی بەدەستهێنانی دەستکەوت.

ماونت تەنیا یەک وەرز لە گرێبەستەکەی لەگەڵ چێڵسی ماوە و ئەستێرە ئینگلیزییەکە نایەوێت لە ریزی یانەکەی بمێنێتەوە. پێشتر چێڵسی ئۆفەرێکی بە بڕی 40 ملیۆن پاوەندی رەتکردەوە و داوای پارەی زیاتر دەکات.

ماونت بەرهەمی ئەکادیمیای چێڵسییە و 195 یاری لەگەڵ بلوز کردووە و 33 گۆڵی هەیە.

ماونت بە خواستن بۆ ماوەی دوو وەرز یاری بۆ ڤیتسێ ئارنهایم و دێربی کاوتنی کردووە، لە سەردەمی فرانک لامپارد خۆی وەک یاریزانێکی سەرەکی لە پێکهاتەکەی سەلماند.

لە دوای بەشداریکردنی لە 36 یاری لەگەڵ بلوز، لەسەر داوای گارێس ساوسگەیت، بانگهێشتی یۆرۆی 2020 و مۆندیالی 2022 کرا.

بابەتی زیاتر

Back to top button