فه‌ره‌نسا

نێیمار رژدە لەسەر گەڕانەوەی بۆ بارسێلۆنا

Yariga App

یاریگا

سەرەرای بارودۆخە ئابوریە خراپەکەی بارسێلۆنا، بەڵام نێیمار داسیلڤا یاریزانی بەڕازیلی یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسا رژدە لەسەر گەڕانەوە بۆ یانەکەی پێشووی.

رۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی بڵاویکردەوە، هێرشبەرەکەی پاریس سانجێرمان ئارەزووی گەڕانەوەی بۆ یانەکەی پێشووی لەم هاوینەدا هەیە و هەموو هەوڵێکیش بۆ گەڕانەوە دەدات و خودی یانەکەشی ئامادەیە دەستبەرداری بێت.

یاریزانە بەڕازیلییەکە لە ساڵی 2017 بەرامبەر 198 ملیۆن پاوەند یانە کەتەلۆنییەکەی جێهێشت و  ڕوو لە پایتەختی فەرەنسای کرد، بەو هیوایەی بتوانێت لەگەڵ یانەکەی کێبڕکێی لەسەر ناسناوی چامپیۆنزلیگ بکات.

سەرەرای ئەوەی پارەیەکی زۆریان لە گواستنەوەی خەرجکرد، بەڵام یانە فەرەنسییەکە نەیتوانیوە ئامانجەکەی بپێکێت، سەرەڕای ئەوەی لە ساڵی 2020 گەیشتە یاری کۆتایی، کارگێری یانەیە ئامادەیە گوێ لە ئۆفەرەکان بگرێت و دەستبەرداری بێت.

سەرچاوەکە بڵاویشی کردەوە کارگێری شازادەکان یاریزاناکەی ئاگادار کردووەتەوە ئەم هاوینە دەتوانێت یانەیەکی دیکە بۆ خۆی هەڵبژێرێت و ئەو یاریزانەش هەموو ئارەزووی گەرانەوەیە بۆ ریزەکانی بارسێلۆنا.

ئەم هەوڵ و ئارەزووانەی نێیمار لە کاتێکدایە، چاڤی راهێنەری بارسێلۆنا هەموو ئەو دەنگۆیانەی بۆ گواستنەوەی یاریزانە رەتکردەوە و رایگەیاند نێیمار لە پلانەکانی ئەودا نیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button