یاریگا –
كریستیانۆ رۆناڵدۆ، ئەفسانەی مێژووی هەڵبژاردەی پۆرتوگال ریكۆردێكی مێژووی هەڵبژاردەكەی بەناوی خۆیەوە نووسیەوە.
شەوی رابردوو ئایزلەندا لە یاریگای خۆی میوانداری پۆرتوگالی كرد و یاریەكەش بە بردنەوەی هەڵبژاردەی میوان بە گۆڵێكی بێ وەڵام كۆتایی هات.
كریستیانۆ رۆناڵدۆ بە شێوەی سەرەكی بەشداری كرد و توانی لە كۆتا خولەكەكانی یاریەكەدا گۆڵی بردنەوە بۆ هەڵبژاردەكەی تۆمار بكات.
یارییەكەی بەرامبەر ئایزلەندا یاری ژمارە 200 بوو بۆ كریستیانۆ رۆناڵدۆ لەگەڵ هەڵبژاردەكەی، بەوەش بوو بە یەكەم یاریزانی مێژووی تۆپی پێ بگات بەو ژمارە یارییە لەگەڵ هەڵبژاردەكەی.
پێش دەستپێكردنی یارییەكە دۆن لەلایەن كتێبی گینسەوە رێزی لێگیرا، دوای ئەوەی بوو بە یەكەم یاریزانی مێژووی تۆپی پێ ئەم ژمارە یارییە لەگەڵ هەڵبژاردەكەی ئەنجام بدات.
Cristiano Ronaldo is awarded the Guinness World Record for the most international caps by a men's player (200) 👏 pic.twitter.com/nh4581ECCU
— B/R Football (@brfootball) June 20, 2023
دۆن لەگەڵ پۆرتوگال یەكەم یاری لە 20-8-2003 ئەنجامدا لە تەمەنی 18 ساڵ و 6 مانگ و 15 رۆژ.
ئەو یاریزانانەی زۆرترین یارییان بۆ هەڵبژاردەكەیان كردووە:
یاریزان | هەڵبژاردە | ژمارەی یاری |
كریستیانۆ رۆناڵدۆ | پۆرتوگال | 200 یاری |
بەدر المطوع | كوەیت | 196 یاری |
سو چین ئان | مالیزیا | 195 یاری |
ئەحمەد حەسەن | میسڕ | 184 یاری |
ئەحمەد كانۆ | عومان | 182 یاری |
ئەندرێس گواردادۆ | مەكسیك | 181 یاری |
سێرجیۆ رامۆس | ئیسپانیا | 180 یاری |
حسام حەسەن | میسڕ | 178 یاری |
محەمەد دعێع | سعودییە | 178 یاری |
كڵاودیۆ سوارێز | مەكسیك | 177 یاری |