ئاسیا
مێسی گرێبەستەکەی لەگەڵ سعودیەکان واژۆ کرد
یاریگا
هەرچەندە لیۆنێل مێسی گرێبەستێکی گرانبەهای لە یانەی هیلالی سعودیە رەتکردەوە، بەڵام گرێبەستێکی بازرگانی گەورەی لەگەڵ سعودییەکان واژۆ کردووە بۆ پەرەپێدانی گەشتیاری.
ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز بڵاویکردەوە، لیۆنێل مێسی لە ماوەی سێ ساڵدا 25 ملیۆن دۆلار داهات لە ریکلام کردن و پۆستەکانی لە سۆشیال میدیا و خەرجکردنی پشووەکان بەدەست دەهێنێت کە پارەکەی لەلایەن دەستەی گەشتو گوزاری سعودیەوە پێدەدرێت.
پێشتر لیۆنێل مێسی گەشتێکی بۆ سعودیە هەبوو، ئەمەش مشتومڕی بۆ دروستکرد لە پاریس سانجێرمان کە بە مەبەستی بەشداریکردن بوو لە یەکێک لە هەمان گرێبەستەکان لەگەڵ حکومەتی سعودیە.
سەرەڕای گەشتەکانی ئەم دواییەی یاریزانەکەی تانگۆ بۆ سعودیە و هەوڵەکانی بەرپرسانی یانەی هیلال بۆ پەیوەندی کردن بە ریزەکانیان، بەڵام لیۆ رەتیکردەوە لە خولی نایابی ئەم وڵاتە یاریی بکات.