ئینتەر مەیامی نزیکە لە گرێبەستێکی نوێی گەورە
یاریگا –
یانەی ئینتەر مەیامی ئەمریكی نزیكە لە گواستنەوەی ئەستێرەیەكی دیكە لە دوای ئەوەی سەركەوتوو بوون لە بەدەستهێنانی تواناكانی لیۆنێل مێسی.
لە دوای كۆتاییهاتنی گرێبەستەكەی لەگەڵ یانەی پاریس سان جێرمانی فەڕەنسی، لیۆنێل مێسی ریزەكانی یانە فەڕەنسیەكەی جێهێشت و پەیوەندی بە یانەی ئینتەر مەیامی ئەمریكیەوە كرد.
بەپێی زانیاریەكانی رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ، ئینتەر مەیامی كە لەلایەن دەیڤید بێكهامەوە سەرۆكایەتی دەكرێت، نزیكە لە بەدەستهێنانی تواناكانی جۆردی ئەلبا.
Inter Miami aprieta y avanza por Jordi Alba. Parece que han encontrado la fórmula para poder convencerlo
El jugador quiere dejar resuelto su futuro tras la Nations League
Siguen avanzando, mientras mantienen sobre la mesa las otras opciones: Atlético, Inter Milán y Arabia https://t.co/UqMrMQcaYX
— Ferran Martínez (@martinezferran) June 17, 2023
ئەلبا لەگەڵ بارسێلۆنا ساڵێك لە گرێبەستەكەی مابوو، گەیشتنە رێككەوتن وگرێبەستەكەیان هەلوەشاندەوە.
رۆژنامەكە ئەوەشی ئاشكرا كردووە، نوێنەرانی ئەلبا نزیكن لە گەیشتن بە رێككەوتن لەسەر مەرجە كەسیەكان لەگەڵ یانە ئەمریكیەكە، سەرەڕای ئەوەی یاریزانەكە لە ئەوروپا ئۆفەری بۆ هاتووە لەلایەن یانەكانی ئاتلێتیكۆ مەدرید و ئینتەر میلان، هەروەها ئۆفەری گەورە لە سعودییەوە.
چاوەڕوان دەكرێت لە دوای یاری كۆتایی جامی نەتەوەكانی ئەوروپا ئەلبا یانەی داهاتووی خۆی دەستنیشان بكات.