ئینگلتەرا

ماریسكا وەك راهێنەری لێستەر سیتی دەستنیشانكرا

Yariga App

یاریگا –

یانەی لێستەر سیتی ئینگلیزی لە بەیاننامەیەكی فەرمیدا رایگەیاند ئێنزۆ ماریسكای ئیتاڵی و یاریدەدەری پێپ گواردیۆلا، وەك راهێنەری نوێی یانەكەیان دەستنیشانكرا.

لێستەر سیتی دین سمیس راهێنەری پێشووی یانەكەی لە پۆستەكەی دوورخستەوە و ئێنزۆ ماریسكای لە جێگاكەی دانا.

یانە ئینگلیزیەكە لە بەیاننامەیەكی فەرمیدا رایگەیاند: ئینزۆ ماریسكا پەیوەندی كرد بە یانەكەمانەوە وەك راهێنەری تیپی یەكەم.

لە بەیاننامەكەشدا هاتووە ماریسكا گرێبەستێكی لەگەڵ رێویەكان واژۆ كرد تا ساڵی 2026.

لەم وەرزەدا پاڵەوانی پرێمەرلیگی 2016 ئاستێكی خراپی پێشكەشكرد و دابەزینە چامپیۆنشیپ.

بابەتی زیاتر

Back to top button