ئیسپانیا

ڤیتۆر رۆک چاوەڕێ هەنگاوەکانی بارسێلۆنا دەکات

Yariga App

یاریگا

ڤیتۆر رۆک هێرشبەری یانەی پارانێنسی بەڕازیلی چاوەڕێ هەنگاوەکانی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا دەکات بۆ پەیوەندی کردن بەم یانەیە.

فابریزیۆ رۆمانۆ رۆژنامەنوسی ئیتاڵی بڵاویکردەوە، یاریزانە بەڕازیلیەکە خەون بە پۆشینی درێسی بلاوگراناوە دەبینێت و ئامادەیە ئەم هاوینە پەیوەندی بە یانە کەتەلۆنیەکەوە بکات، بۆیە چاوەڕێ هەنگاوەکانی ئەو یانەیە دەکات.

رۆمانۆ ئاماژەی بەوەشکردووە بەهۆی یاسای دارایی خاوێن کارگێری بارسا ناتوانێت وا بە ئاسانی گرێبەستەکانی واژۆ بکات، بۆیە ئەوانیش چاوەڕێ بڕیارەکانی لالیگا دەکەن، بۆ ئەوەی بتوانن ئەو یاریزانانەی دەیانەوێت بۆ ریزەکانیان بگوازنەوە.

بارسێلۆنا ماوەیەکە دانوستانەکانی لەگەڵ یانە بەڕازیلیەکە بۆ گواستنەوەی هێرشبەرە 18 ساڵانەکەی دەستپیکردووە و هەردوولا نزیکن لە رێکەوین، تەنها ماوە ئەنجومەنی لالیگا گلۆپی سەوز بۆ یانەکە هەڵبکات.

ڤیتۆر رۆک لەدایکبووی ساڵی 2005ـە و ئەم وەرزە لە کۆی 10 یاریی لەگەڵ یانەکەی لە خولی بەڕازیل ٤ گۆڵ و 2 ئاسیستی کردووە. بەهاکەشی لە ماڵپەری ترانسفێرمارکێت بە 18 ملیۆن یۆرۆ خەمڵێندراوە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button