بازاڕی گواستنه‌وه‌فه‌ره‌نساگرنگترین

پاریس سان جێرمان نرخی ئێمباپێی دیاریكرد

Yariga App

یاریگا –

یانەی پاریس سان جێرمانی فەڕەنسی نرخی كیلیان ئێمباپێ ئەستێرەی یانەكەی دیاریكرد بۆ ئەو یانەیەی دەیەوێت بیگوازێتەوە لە گواستنەوەكانی هاوینەدا.

شەوی رابردوو لیكیپ لە هەواڵێكدا رایگەیاند كیلیان بەرپرسانی یانە فەڕەنسیەكەی شۆككرد بەوەی كە نایەوێت گرێبەستەكەی لەگەڵ یانەكەی نوێ بكاتەوە وەرزی داهاتوو، بەوەش دەتوانێت لە گواستنەوەكانی وەرزی داهاتوو بە خۆڕایی بچێتە هەر یانەیەك كە دەیەوێت و یانەكەش نایەوێت بە خۆڕایی دەستبەرداری بێت.

بڕیارەكەی ئێمباپێ ئیدارەی یانەكەی توڕەكرد و بەوەش دوو بژاردەیان خستووەتە بەردەم یاریزانەكە، یان دەبێت گرێبەستەكەی نوێ بكاتەوە یان ئەم وەرزە دەیفرۆشن.

بەپێی زانیارییەكانی رۆژنامەی نیویۆرك تایمزی ئەمریكی پاریس سان جێرمان نایەوێت بە خۆڕایی ئەستێرەكەی لەدەست بڕوات.

رۆژنامەكە ئەوەشی ئاشكرا كردووە پاڵەوانی ئەم وەرزەی خولی فەڕەنسی لە بەرامبەر دەستبەرداربوون لە ئەستێرەكەی لە گواستنەوەكانی ئەم هاوینەدا داوای 200 ملیۆن یۆرۆ دەكات.

وەرزی رابردوو ئێمباپێ بەشداری لە 43 یاریدا كرد لە سەرجەم پاڵەوانیەتیەكان 41 گۆڵیكرد و 10 گۆڵیشی درووستكرد.

هەروەها توانی نازناوی خولی فەڕەنسی بباتەوە و خەڵاتی گۆڵكاری خولەكەش بەدەستبهێنێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button