یاریگا
ڤینیسیۆس جونیۆر، هێرشبەری بەڕازیلی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا وەرزی داهاتوو درێسی ژمارە 7 دەپۆشێت.
فابریزیۆ رۆمانۆ رۆژنامەنوسی ئیتاڵی کەمێک لەمەوبەر بڵاویکردەوە، گۆڵکارە لاوەکەی مێرنگی بۆ وەرزی داهاتوو ژمارەی درێسەکەی دەگۆڕێت، ئەو یاریزانە پێشتر درێسی ژمارە 20 دەپۆشی، بەڵام دوای چوونی ماریانۆ دیاز ئێستا ئەو ژمارە 7 دەپۆشێت.
رۆمانۆ بڵاویشی کردەوە رۆدریگۆی هاونیشتیمانی ڤینیش بۆ وەرزی داهاتوو درێسی ژمارە 11 دەپۆشێت، ئەو ژمارەیەش پێشتر لەلایەن مارکۆ ئاسێنسیۆ هێرشبەری پێشووی شاهانەکان بەکار دەهێنرا.