پێپ گواردیۆلا داهاتووی خۆی لەگەڵ مانچێستەر سیتی یەکلاییکردەوە
یاریگا –
پێپ گواردیۆلا، راهێنەری مانچێستەر سیتی نیازی جێهێشتنی یانەکەی نییە.
رۆژنامەی تایمز بڵاویکردووەتەوە، دوای بەدەستهێنانی سێ نازناو لە وەرزی رابردوودا، پێپ گواردیۆلا دەیەوێت تاوەکو کۆتایی گرێبەستەکەی لە قەڵای ئیتیحاد بمێنێتەوە.
لە دوای بەدەستهێنانی تەواوی نازناوەکان لەگەڵ مان سیتی، دەنگۆی وازهێنانی گواردیۆلا لە ئەرکی راهێنەرایەتی مانچێستەر سیتی بڵاوبووەوە، وا باس کرا، گواردیۆلا ئەمجارەیان بە دوای یانەیەکی نوێ دەگەڕێت، بۆ ئەوەی بە نازناوەکانی شاد بکات.
رۆژنامەی تایمز تەواوی دەنگۆکانی رەتکردووەتەوە، پێپ تاوەکو کۆتایی هاتنی گرێبەستەکەی کە لە هاوینی ساڵی 2025 بەسەر دەچێت، لە ئیتیحاد دەمێنێتەوە.
پێپ لە دوای بەدەستهێنانی نازناوی چامپیۆنزلیگ، بەڵێنی کردنەوەی گەنجینەی یانەکەی پێدراوە، بۆ ئەوەی لە وەرزی داهاتوودا، جارێکی دیکە کێبڕکێ لەسەر تەواوی نازناوەکان بکاتەوە.
گواردیۆلا تاوەکو ئێستا 12 نازناوی لەگەڵ مانچێستەر سیتی بەدەستهێناوە و لەسەر ئاستی ئەوروپاش، کۆی نازناوەکانی چامپیۆنزلیگی بۆ سێ نازناو بەرزکردەوە، تەنیا کارلۆ ئانچێلۆتی بە چوار نازناو لە پێشەوەی پێپ دایە.