یاریگا –
كیڤن دی برۆین، ئەستێرەی هەڵبژاردەی بەلجیكا و یانەی مانچێستەر سیتی ئینگلیزی بەهۆی پێكانەوە ماوەیەكی زۆر لە یاریگاكان دووردەكەوێتەوە.
مانچێستەر سیتی بۆ یەكەمجار لە مێژوویدا توانی ببێتە پاڵەوانی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا دوای بردنەوەیان لە یاری كۆتاییدا لە ئینتەر میلان بە گۆڵێكی بێ وەڵام.
تاكە گۆڵی یارییەكە لەلایەن رۆدری لە خولەكی 68ی یارییەكە بە لێدانێكی بەهێز تۆمار كرا.
https://www.facebook.com/100044290096476/posts/pfbid0YoWMBR2UGa2skPXMX83abbGxEPh71ZZKH2q2cZeJSahoDYSGvAbCsFX9tMdbEm6Nl/?mibextid=cr9u03
لە خولەكی 36ی یاریەكەدا دی برۆین بەهۆی پێكانەوە یاریگای جێهێشت و فیل فۆدن جێگای گرتەوە.
https://www.facebook.com/100044290096476/posts/pfbid04hKyVRjiLGc4rzV8KrmC4yg21LrsC5H2tUWDkEy6KiJkeVLCVVuJpMwf8rcKdFxdl/?mibextid=cr9u03
بەپێی زانیاریەكانی رۆژنامەی دەیلی مەیل دوای پشكنینە پزیشكیەكان كە یاریزانەكە ئەنجامیداوە دەركەوتووە لە ئەژنۆیدا تووشی پێكان بووە.
رۆژنامەكە ئەوەشی ئاشكرا كردووە، بەهۆی ئەو پێكانەوە دی برۆین بۆ ماوەی دوو مانگ لە یاریگاكان دووردەكەوێتەوە، بەوەش یاریزانەكە ناتوانێت لە دەستپێكی وەرزی داهاتوو لەگەڵ یانەكەی بەشداری بكات.