ریال مەدرید ئێمباپێ دەگوازێتەوە
یاریگا
کلیان ئێمباپێ هێرشبەری فەرەنسی یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسا لەم ساڵانەی دواییە بەردەوام ئامانجی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا بووە.
شاهانەکان هاوینی رابردوو زۆر هەوڵیاندا ئەو یاریزانە رازی بکەن پەیوەندی بە یانەکەیانەوە بکات، بەڵام لە کۆتا خولەک یاریزانەکە بڕیاریدا گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەی نوێ بکاتەوە، هەرچەندە تاوەکو ئێستاش یانە ئیسپانیەکە ئەو یاریزانەی لە پلانەکانیدایە.
ئەمڕۆ لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان گرتە ڤیدیۆیەک بڵاوبووەتەوە هاندەرێک کاتێک فلۆرێنتینۆ پێرێز سەرۆکی یانەی ریال مەدرید دەبینێت لێ دەپرسێت ئایا ئێمباپێ بۆ ریزەکانیان دەگوازنەوە، لە وەڵامدا سەرۆکی مێرنگی دەڵێت بەڵێ، بەڵام ئەم هاوینە نە.
ئەم قسانەی پێرێز هاندەرانی یانە شاهانەکەی دڵخۆش کردووە و زۆربەی سەرچاوەکانیش وای بۆ دەچن هاوینی داهاتوو پاش کۆتایی هاتنی گرێبەستەکەی ئێمباپێ لەگەڵ پاریس سانجێرمان، ئەو یاریزانە بێ بەرامبەر پەیوەندی بە یانەکەیانەوە دەکات.