ئینگلتەرا

وێنە: درێسی تۆتنهام بۆ وەرزی 2023/2024

Yariga App

یاریگا –

وێنەکانی تایبەت بە درێسی وەرزی داهاتووی تۆتنهام بڵاوکرانەوە لەکاتێکدا هاری کەین ئەستێرەی ئینگلیزی رووخساری سەرەکی ئەم پەردەلادانەیە.

درێسی وەرزی داهاتووی زۆرێک لە یانە گەورەکانی ئەوروپا لە کۆتایی وەرزی 2022-2023 نمایش دەکرێت.

پێشتر ئەدیداس و پوما و نایکی درێسی چەند یانەیەکیان بڵاوکردەوە، ئێستاش نایکی درێسی تۆتنهامی نمایش کرد بۆ وەرزی نوێ.

 

بەڵام ئەوەی جێگای سەرنجە ئەوەیە کە هاری کەین وەک هەموو ساڵێک بووە بە رووخساری سەرەکی ئەم یانەیە لە نمایش کردنی درێسەکەیان، لە کاتێکدا زۆرێک پێشبینی دەکەن ئەم یاریزانە پێش کۆتایی هاتنی گرێبەستەکەی لە هاوینی 2024تۆتنهام جێبهێڵێت.

بڵاوکردنەوەی ئەم وێنانە ئاماژەی بەوە کردووە کە تۆتنهام بۆ یەکەمجار لە دوای وەرزی 2012-2013 بە جلوبەرگی سپی دەگەڕێتەوە و بۆ وەرزی داهاتووش شۆرت و گۆرەویەکی سپی لە تەنیشت درێسە سپیەکەی بەکاردەهێنێت.

درێسە نوێیەکەی تۆتنهام بۆ یەکەمجار بەرامبەر وێستهام لە کەمپی مەشقەکانی پێش وەرز لە 18ی تەمموز لە کاتی گەشتەکەی یانەکەی بۆ ئاسیا بەکاردێت.

درێسی پیاوان بۆ وەرزی 2023/24:

£125.00

 

درێسی ئافرەتان بۆ وەرزی 2023/24:

£80.00

بابەتی زیاتر

Back to top button