یاریگا –
یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی بەیاننامەیەكی فەرمی بڵاوكردەوە و تێیدا هیوای سەركەوتنیان بۆ ئەفسانەكەی پێشوویان خواست.
شەوی رابردوو لە چاوپێكەوتنێكیدا لەگەڵ رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ و سپۆرت لیۆنێل مێسی ئینتەر میامی وەك یانەی داهاتووی دەستنیشانكرد و باسی لە چەندین بابەتی گرنگی دیكە كرد ( كلیك بكە بۆ بینینی تەواوی لێدوانەكانی ).
لە دوای چاوپێكەوتنەكەی مێسی بارسێلۆنا بەیاننامەیەكی فەرمی بڵاوكردەوە.
رۆژی دووشەممە 5ی مانگ خۆرخی مێسی باوكی یاریزانی پێشوومان لیۆنێل مێسی، بڕیاری یاریزانەكەی گەیاندە خوان لاپۆرتا سەرۆكی یانەی بارسێلۆنا كە پەیوەندی بە ئینتەر میامی دەكات.
لە بەیاننامەكەشدا هاتووە: هەرچەندە یانەكە پێشنیارێكی پێشكەش كرد و تێیدا خواستی خۆیان بۆ گەڕانەوەی لیۆنێل مێسی دەربڕی.
هەروەها ئاماژەیان بەوەشكرد: لاپۆرتا لەوە تێگەیشتووو رێزی لەو بڕیارە گرتووە كە مێسی داویەتی و دەیەوێت بەشداری پاڵەوانیەتیەك بكات كە داواكاری كەمتری هەبێت و دوور بێت لەو فشارانەی لەم ساڵانەی دواییدا تووشی بووە.
لە كۆتایشدا نووسیویانە: لاپۆرتا و خۆرخی مێسی رێككەوتن لەسەر ئەوەی پێكەوە كار بكەن بۆ رێكخستنی مەراسیمێكی گەورەی رێزلێنان لە لیۆنێل مێسی كە هەمیشە خۆشەویستی بارسێلۆنا بووە و هەمیشەش وا دەبێت.
Comunicat del FC Barcelona sobre la decisió de Leo Messi de jugar a l'Inter de Miami
— FC Barcelona (@FCBarcelona_cat) June 7, 2023