ئاسیابازاڕی گواستنه‌وه‌

ئیتیحاد دەیەوێت كانتێ بگوازێتەوە

Yariga App

یاریگا –

یانەی ئیتیحادی سعودی لە دوای یەكلاكردنەوەی گرێبەستی كەریم بێنزێما ئێستا دەیەوێت ئێنگۆلۆ كانتێ ئەستێرەی هێڵی ناوەندی یانەی چێڵسی بگوازێتەوە یانەكەی.

گرێبەستەكەی كانتێ لەگەڵ چێڵسی لە هاوینی ئەمساڵدا بەسەردەچێت و تا ئێستا نەگەیشتووەتە رێككەوتن لەسەر نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی.

شەوی رابردوو بە شێوەیەكی فەرمی یانەی ئیتیحادی سعودی گرێبەستی كەریم بێنزێمای راگەیاند.

لە دوای گواستنەوەی كەریم بەرپرسانی یانە سعودیەكە هەوڵی بەدەستهێنانی تواناكانی كانتێ دەدەن.

بەپێی زانیاریەكانی فابریزیۆ رۆمانۆ رۆژنامەنووسی ئیتاڵی شارەزا لە بواری گواستنەوەی یاریزانان، بەرپرسانی ئیتیحاد گەشبینن بەوەی كە سەركەوتوو دەبن لە بەدەستهێنانی واژۆی كانتێ.

هەروەها ئەوەشی ئاشكرا كردووە، ئۆفەرێكیان پێشكەشی كانتێ كردووە بە موچەی ساڵانەی 100 ملیۆن یۆرۆ.

بێنزێما گرێبەستێكی بۆ ماوەی سێ ساڵ و تا ساڵی 2026 لەگەڵ ئیتیحاد واژۆ كرد.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button