ئیتاڵیا

مانسینی لیستی کۆتایی یاریزانەکانی ئیتاڵیای بڵاوکردەوە

هەشت یاریزان دوور خرانەوە

Yariga App

یاریگا

رۆبێرتۆ مانسینی راهێنەری هەڵبژاردەی ئیتاڵیا لیستی کۆتایی یاریزانە بانگهێشتکراوەکانی هەڵبژاردەکەی بۆ یارییەکانی قۆناغی پێشکۆتایی نەیشن لیگ بڵاوکردەوە.

فێدراسیۆنی تۆپی پێ ئیتاڵیا لیستی ناوی ئەو یاریزانانەی بڵاوکردەوە کە لەلایەن راهێنەری هەڵبژاردەکەیان بانگهێشتکراون. پێشتر لیستێکی سەرەتایی بڵاوکرایەوە بەڵام لە لیستی کۆتایی ناوی 8 یاریزان سڕاوەتەوە.

ئەو یاریزانانەی کە ناویان لە لیستی سەرەتایی هەبووە بەڵام لە لیستی کۆتایی ناویان نەماوە بریتین لە باسکێریتۆ بەرگریکاری لێچێ، دۆمێنیکۆ بێراردی هێرشبەری ساسولۆ، ماتیۆ پێسینا بەرگریکاری مۆنزا، ئالێساندرۆ بۆنگۆرنۆ بەرگریکاری تۆرینۆ، فلۆرێنزی ناوەڕاستکاری میلان، فێدێریکۆ گاتی بەرگریکاری یوڤێنتوس، لوکاتێلی ناوەڕاستکاری یوڤێنتوس و هەروەها ماتیا زاکانی ناوەڕاستکاری لازیۆ.

هەڵبژاردەی ئیتاڵیا لە قۆناغی یەکەمی نەیشن توانی پێشەنگایەتی کۆمەڵەکەی بەدەست بێنێت و سەرکەوێت بۆ قۆناغی پێشکۆتایی و لەم قۆناغەش رۆژی 15ـی ئەم مانگە رووبەڕووی هەڵبژاردەی ئیسپانیا دەبێتەوە.

Back to top button