ئیسپانیا

ناچۆ و فاتی بانگهێشتی هەڵبژاردەی ئیسپانیا کران

Yariga App

ئەمڕۆ هەریەک لە ناچۆ فێرناندێزی بەرگریکاری ریاڵ مەدرید و ئانسو فاتی هێرشبەری بارسێلۆنا بانگهێشتی هەڵبژاردەی ئیسپانیا کران.

سەرەتا، لە لیستی فەرمی یاریزانە بانگهێشتکراوەکاندا ناوی ئەو دوو یاریزانە نەبوو بەڵام دوای پێککرانی دەیڤد گارسیا و نیکۆ ویلیامز بە ناچاری دوورخرانەوە و ئەو دووانە لەجێگەیان بانگهێشتکران.

گارسیای یاریزانی ئۆساسۆنا بەرامبەر جیرۆنا پێککرا و نیکۆ ویلیامزیش بەرامبەر مەدرید و هەردووکیان لە کۆتا هەفتەی ئەم وەرزەی خولی ئیسپانیدابوون.

ئیسپانیا رۆژی هەینی ئامادەکاریی و مەشقەکانی بۆ یاری پێش کۆتای خولی نەتەوەکانی ئەورووپا دەست پێدەکات بەرامبەر ئیتاڵیا.

لە یاری دووهەمی چوارگۆشەی زێڕین یش هۆڵەندا  و کرواتیا بەیەک دەگەن و دواتر براوەی هەردوو یارییەکە لە ١٨ی ئەم مانگەدا بۆ بردنەوەی ناسناوی خولەکە رووبەرووی یەکدەبنەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button