یۆرۆپالیگ

رۆژی یەکلایبوونەوەی داهاتووی مۆرینهۆ ئاشكرابوو

خۆزێ مۆرینهۆ بەمزووانە بڕیار لەسەر مانەوە یان جێهێشتنی رۆما دەدات و هەمووی پەیوەستە بە کۆبوونەوەی لەگەڵ بەڕێوبەرانی یانەکە.

بەگوێرەی سکای سپۆرت ئیتاڵیا، مۆرینهۆ بەمەبەستی بووە بەر لەوەی مانگی شەش بێت لەگەڵ بەڕێوبەرانی یانەکە کۆببێتەوە تاوەکو بزانێت تا چەند پشتیوانی دەبن و دواتر بڕیار لەسەر داهاتووی بدات بەڵام بەهۆی یاری کۆتایی یۆرۆلیگەوە نەتوانرا بەر لە مانگی شەش کۆببنەوە.

بەڵام سەرچاوەکە دەڵێت، خۆزێ رۆژی دووشەممەی داهاتووی وەک کۆتا وادە داناوە تاوەکو کۆبوونەوەکە ئەنجام بدرێت و دوای ئەوە راستەوخۆ بڕیار لەسەر داهاتووی دەدات.

ئەگەری رۆیشتنی راهێنەرە پۆرتوگالییە ناودارەکە بەهێزە پاش ئەوەی راشکاوانە وتی ماندوو و وبێزارە لە ئەرکەکەی پاش شکستەکەیان بەرامبەر سیڤیلیا.

بابەتی زیاتر

Back to top button