ئینگلتەرا

تێن هاگ: دەمانەوێت گۆڵپارێزێکی نوێ بگوازینەوە

Yariga App

یاریگا

ئێریک تێن هاگ، راهێنەری هۆڵەندی یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگڵتەرا داوای لە یانەکەی کردووە گۆڵپارێزێکی نوێ بۆ ریزەکانیان بگوازنەوە.

لە دیمانەیەکدا کە بەشێکی فابریزیۆ رۆمانۆ رۆژنامەنوسی ئیتاڵی بڵاویکردووەتەوە، راهێنەرەکەی شەیتانە سوورەکان داوای لە یانەکەی کردووە بۆ ئەوەی گۆڵپارێزێک بۆ ریزەکانیان بگوازنەوە، لە پێناو ئەوەی هاوکاری دی خیا بێت.

راهێنەرەکەی مان یو لەو بڕوایەدایە گۆڵپارێزی ئیسپانی یانەکەی بەهۆی هەڵچوونی تەمەنی وەرزی داهاتوو لەوانەیە نەتوانێت لە هەموو یارییەکان لە پێکهاتەی سەرەکی یاریی بکات.

ئەم داواکارییەی تێن هاگ لە کاتێکدایە، دەیڤید دی خیای گۆڵپارێزی یانەکەی ئەم هاوینە گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەی کۆتایی دێت و تاوەکو ئەم ساتەش چارەنوسی خۆی بۆ وەرزی داهاتوو یەکلایی نەکردووەتەوە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button