ڤینیسیۆس: ئازارمان چەشت بەرامبەر مانچێستەر سیتی
یاریگا –
ڤینیسیۆس جۆنیۆر، ئەستێرەی هەڵبژاردەی بەڕازیل و یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی دڵتەنگی خۆی دەربڕی بە دۆڕاندنەكەیان بەرامبەر مانچێستەر سیتی.
شەوی رابردوو مانچێستەر سیتی لە یاریگای ئیتیحادی تایبەت بە خۆی میوانداری ریال مەدریدی كرد و یارییەكەشی بەئەنجامی چوار گۆڵی بێ وەڵام لێ بردەوە، لە میانی یاری گەڕانەوەی قۆناخی پێش كۆتایی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا.
بە بردنەوەیان لە ریال مەدرید مانچێستەر سیتی خۆی گەیاندە یاری كۆتایی و لەو یاریەشدا رووبەڕووی ئینتەر میلان دەبێتەوە، بۆ دیاریكردنی پاڵەوانی ئەم وەرزەی چامپیۆنزلیگ.
لە لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ ڤینیسیۆس ووتی: دۆخەكە زۆر ئاڵۆز بوو، بەرامبەر یانەیەكی گەورە لە نێو یاریگای خۆیاندا.
هەروەها ووتیشی: رۆژێكی زۆر قورس بوو بۆ ئێمە، بەڵام دەبێت لەم یارییەوە وانەیەك فێر بین، بۆ ئەوەی وەرزی داهاتوو ئەمە دوەبارە نەبێتەوە و گەیشتن بە قۆناخی پێش كۆتایی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا زۆر قورسە.
سەبارەت بە چارەنووس و داهاتووی كارلۆ ئانچێلۆتی ڤینی ووتی: بێگومان دەبێت لەگەڵمان بەردەوام بێت.
لە كۆتایشدا لاوەكەی هەڵبژاردەی سامبا ووتی: ئێمە دەمانویست یارییەكە ببەینەوە بەڵام نەمانتوانی.
یاری چوون لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ بە گۆڵێك بۆ هەردوولا كۆتایی هات.