ئیتاڵیا

باستۆنی گرێبەستەکەی نوێدەکاتەوە

Yariga App

یاریگا

ئالێساندرۆ باستۆنی، بەرگریکاری ئیتاڵی یانەی ئینتەر میلانی ئیتاڵیا بەم زووانە گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەی نوێدەکاتەوە.

میدیاسێت و توتۆ سپۆرت بڵاویان کردووەتەوە، بەرپرسانی نێرازۆری نایانەوێت هەمان چارەنوسی میلان سکرینایەر لەگەڵ باستۆنی دووبارە ببێتەوە، بۆیە دەیانەوێت وەرزێک پێشکۆتایی هاتنی گرێبەستەکەی بەرگریکارەکەی، بۆ ماوەی وەرزێکی دیکە گرێبەستەکەی نوێ بکەنەوە.

سەرچاوەکان بڵاویشیان کردووەتەوە گفتوگۆکان ماوەیەکە دەستیان پێکردووە و هەردوولا گەیشتونەتە رێکەوتنی کۆتایی و چاوەڕێ دەکرێت پێشکۆتایی هاتنی ئەم وەرزە پرۆژەکە بچێتە بواری جێبەجێ کردنەوە.

باستۆنی وەرزی داهاتوو گرێبەستەکەی لەگەڵ ئینتەر میلان کۆتایی دێت و دەنگۆیەکیش هەیە گرێبەستەکەی بۆ ماوەی سێ بۆ چوار وەرزی دیکە لەگەڵ یانەکەی نوێ دەکرێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button