ئیتاڵیاچامپیۆنزلیگگرنگترین

پیۆلی: لیاو لە پێکهاتەی سەرەکی دەبێت

Yariga App

یاریگا

ستێفانۆ پیۆلی، راهێنەری یانەی ئەیسی میلانی ئیتاڵیا لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی پێش یاریی گەڕانەوەی قۆناغی پێشکۆتایی چامپیۆنزلیگ بەرامبەر ئینتەر میلان گووتی

یاریزانانەکانمان لە مەشقەکاندا زۆر بە باشی کاریان کردووە  و پاڵنەرێکی زۆریان هەیە و بە باشترین شێوە خۆیان ئامادە دەکەن بۆ بردنەوەی یارییەکەی سبەی بەرامبەر ئینتەر میلان

راهێنەرەکەی رۆسێنەری لەبارەی دۆخی تەندروستی رافایل لیاو هێرشبەری پۆرتوگالی یانەکەی و یاریزانەکانی دیکەشی دەڵێت

لیاو هاوشێوەی کرۆنیچ و مێسیاس لە دۆخێکی باشدایە و ئەگەر هەموو شتێک بە پێی پلان بەڕێوە بچێت، ئەوا تا کۆتایی مەشقەکانی ئەمڕۆ بە تەواوی ئامادەکاری دەکەن و ئامادەن بەشداری یارییەکەی سبەی بکەن

پیۆلی لەبارەی پێکانەکەی بن ناسر و پلانەکانی بەبێ ئەو یاریزانەش دەڵێت

بەداخەوەم بۆ پێکانەکەی، سبەی بەیانی پلان دادەنێین چۆن بەبێ ئەو یاری بکەین. دەبێت بە یاریزانێکی هێرشبەرتر لە یاریی گەڕانەوە تیپەکە بنێرم بۆ یاریگا. ڕەنگە ئەمجارە شتەکان لە یاری یەکەم باشتر بن

راهێنەرەکەی ئەیسی میلان لە کۆتایی قسەکانیدا سەبارەت بە بەشداری کردنی لیاو گووتی

لیاو دۆخی تەمدروستی باشە و ئەگەر بە سەرکەوتوویی مەشقەکانی ئەمڕۆ تەواو بکات، سبەی لە پێکهاتەی سەرەکی دەبێت

ئەیسی میلان لە یاریی گەڕانەوەی قۆناغی پێشکۆتایی چامپیۆنزلیگ ئەمجارەیان دەبێتە میوانی ئینتەر میلان، لە کاتێکدا یاریی چوونیان بە ئەنجامی 0-2 دۆڕاندووە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button