ئیتاڵیا

“شکستهێنان بە ڕیال مەدرید گەورەترین دەستکەوتمە”

Yariga App

یاریگا –

جیانلویجی بوفۆنی گۆڵپارێزی یانەی پارما ڕایگەیاند، دڵخۆشە بە بینینی یانەیەکی ئیتاڵی لە یاری کۆتایی چامپیۆنزلیگ، بەڵام پێی باشترە میلان بچێتە قۆناخی کۆتایی.

هەفتەی تۆپی پێ لە میلانۆ بەڕێوەدەچێت، بەم بۆنەیە ئەستێرەی جۆراوجۆر بەشداری بەرنامەی تایبەت دەکەن و وەڵامی پرسیارەکان دەدەنەوە. بوفۆن، گۆڵپارێزی پێشووی یۆڤی و هەڵبژاردەی ئیتاڵیا کە ئێستا بۆ پارما یاری دەکات یەکێک بوو لەو میوانانەی کە وەڵامی پرسیاری جۆراوجۆری دایەوە.

جیجی لە دەستپێکدا گوتی: دڵخۆشم کە دەبینم ئیتاڵیا جێگەیەکی بەهێزی لەنێو گەورەکانی تۆپی پێدا کردووە و لە پێشەوەی ڕیزەکە وەستاوە، ئەوە هەستێکی شانازیم پێدەبەخشێت. بەختیش لە چامپیۆنزلیگ رۆڵی هەیە، بەڵام ئیتاڵییەک لە یاری کۆتایی باوەڕپێنەکراوە.

هەروەها گوتی: پێم وابوو تەنها یۆڤی هێزی هەیە بەڵام بەهەر حاڵ، دڵخۆشم تیپەکانی تریش جوڵەیەکیان دەستپێکردووە کە دەتوانێت وامان لێبکات زاڵ بین بەسەر یۆرۆپا لیگدا. ئەگەر لەگەڵ ئەم شتانە ڕانەهاتیت هەرگیز نایبەیتەوە. ئەتلەتیکۆ مەدرید و سێڤییا سەرەتا نازناوی یۆرۆپالیگیان بەدەستهێنا و دواتر توانیان بگەنە قۆناخەکانی کۆتایی چامپیۆنزلیگ.

لە وەڵامی پرسیاری؛ ئایا تۆباشترین گۆڵپارێزی مێژووی؟

گوتی: هەست بە بەختەوەری دەکەم کە ئەم پیشەیەم هەبووە. ناتوانم بانگەشەی ئەوە بکەم کە باشترینی مێژوو بووم، هیچ ڕێگەیەک نییە بۆ پێوانەکردنی ئەوە. من بەختم باشە چونکە ئیتاڵیم و بۆ یۆڤی یاریم کردووە. ئەگەر من لە مالاوی لەدایک بوومایە، ڕەنگە شتەکان بەم شێوەیە نەبان.

لە وەڵامی تایبەت ترین یاری گوتی:

“دەرکردنی ڕیال مەدرید هەمیشە لە دڵمدایە. یارییەکی سەرسوڕهێنەر بوو و هەمیشە لە یادم دەمێنێتەوە.”

بابەتی زیاتر

Back to top button