ئیتاڵیائینگلتەرابازاڕی گواستنهوه
ئەبراهام بۆ فرۆشتن نمایش دەکرێت
یاریگا-یانەی رۆما ئامادەیە دەستبەرداری تامی ئەبراهامی هێرشبەری یانەکە ببێت لە گواستنەوەی هاوینەدا.
بەگوێرەی میدیاکانی ئیتاڵیا، رۆما چیتر ئارامی نەماوە لەگەڵ هێرشبەرە ئینگلیزییەکە و پێیان وایە بە پارەکەی دەتوانن هێرشبەرێک بهێنن کە زیاتر سوودی لێببینن، هەر بۆیە ئامادەن بە ٤٠ ملیۆن پاوەند بیفرۆشن.
تامی لە یەکەم وەرزیدا لەگەڵ مۆرینهۆ بە ئاستێکی بەرزەوە دەرکەوت و ١٧ گۆڵی لە کاڵچیۆ تۆمارکرد بەڵام لەمساڵدا ئاستی بە تەواوی دابەزیووە و تەنها ٨ گۆڵی هەیە لە ٣٤ یاریدا.
پێشتر یانەی ئەستۆن ڤیلا گرنگی بەو هێرشبەرە دابوو، ئەمە جگە لە مانچێستەر و ئارسناڵ بەڵام روون نیە کە دابەزینی ئاستی دەبێتە هۆکارێک تاوەکو ئەو یانانە پاشگەزبووبنەوە لە گواستنەوەی یاخود نا.