ئیسپانیاچامپیۆنزلیگگرنگترین

دیمەنێکی سەرنجڕاکێش و کۆمیدی نێوان رودیگەر و هالاند

Yariga App

یاریگا –

دیمەنێکی سەرنجڕاکێش و کۆمیدی نێوان رودیگەر و هالاند دەنگدانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا هێناوە.

شەوی رابردوو لە میانی یاری چوونی قۆناخی پێش کۆتایی چامپیۆنزلیگ، یانەی ریال مەدرید لە یاریگای خۆی میوانداری یانەی مانچێستەر سیتی کرد، یارییەکەش بە یەکسانبوون، بە ئەنجامی گۆڵیک بۆ هەر لایەک کۆتایی هات.

بەر لە یارییەکە ئێرلینگ هالاندی نەرویجی وەک مەترسییەکی گەورە بۆسەر ریال مەدرید دادەنرا، بەڵام پلانەکانی کارلۆ ئانچێلۆتی ئیتاڵی بە دانانی ئانتۆنیۆ رودیگەر، بە شێوەی مان توو مان بەرامبەر هالاند، تواناکانی ئەو یاریزانەی پەک خستبوو.

بە جۆرێک بە درێژایی یارییەکە هێرشبەرە نەرویجییەکە تەنیا 21 جار تۆپ بەر قاچی کەوت و نەیتوانی مەترسییەکی ئەوتۆ بۆسەر گۆڵی ریال مەدرید درووست بکات.

پاش کۆتایی هاتنی یارییەکەش جیهانی وەرزشی بەشێوەیەکی ئەرێنی پێشوازی لە ئاستە بەرزەکەی بەرگریکارە ئەڵمانییەکە کرد، رودیگەر بووە جێگەی ستایشی هەمووان.

لە سۆشیاڵ میدیاشدا ڤیدیۆیەکی سەرنجڕاکێشی نێوان ئەو دوو یاریزانە بڵاوکراوەتەوە، کە تیایدا دەردەکەوێت رودیگەر بە شێوەیەکی زۆر ورد چاودێری جوڵەکانی هالاند دەکات.

بینەری دیمەنەکەی نێوانیانبن:

بابەتی زیاتر

Back to top button