بازاڕی گواستنه‌وه‌فه‌ره‌نسا

پاریس سان جێرمان مۆرینیۆی دەوێت

Yariga App

یاریگا –

بەرپرسانی یانەی پاریس سان جێرمانی فەڕەنسی هانگاویان بەرەو گواستنەوەی خۆزێ مۆرینیۆ راهێنەری ئێستای یانەی رۆمای ئیتاڵی ناوە.

بەپێی زانیاریەكانی تۆڕی RMC Sport لویس كامبۆس راوێژكاری وەرزشی پاریس سان جێرمان پەیوەندی لەگەڵ خۆرخی میندێز بەڕێوەبەری كارەكانی مۆرینیۆ كردووە.

ئاماژەی بەوەشكرد، مۆرینیۆ بژاردەی یەكەمی راوێژكاری وەرزشی یانە فەڕەنسیەكەیە ، چونكە ئەو دووانە لە خوێندنی زانكۆوە پەیوەندیەكانیان دەستی پێكردووە.

سەرچاوە فەڕەنسیەكە ئەوەشی خستووەتە روو، مۆرینیۆ خواستی ئەوەی هەیە رۆما جێبهێڵێت ، چونكە پێی وایە چیتر ناتوانێت زیاتر پێشكەش بكات بۆ یانەكە، راهێنەرە پۆرتوگالیەكە دوو یانەی بۆ داهاتووی خۆی دیاریكردووە یان گەڕانەوەی بۆ ریال مەدرید یان پەیوەندیكردنی بە پاریس سان جێرمانەوە.

لە راپۆرتەكەشدا ئەوە خراوەتە روو، گرێبەستكردن لەگەڵ مۆرینیۆ بۆ یانە فەڕەنسیەكە پەیوەستە بە دوو خاڵەوە یەكەمیان ئەوەیە كە راوێژكاری وەرزشی یانەكە خاوەنانی پاریس رازی بكات كە خۆی راهێنەری نوێ دیاری بكات و دووەمیان گفتوگۆ كردن لەگەڵ رۆما بۆ ئەوەی رازیان بكەن مۆرینیۆ بگوازنەوە لە كاتێكدا گرێبەستەكەی لە ساڵی 2024 بەسەردەچێت.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button