ئینگڵته‌راگرنگترین

سام ئالاردایس گەڕایەوە پرێمەرلیگ

یاریگا –

لیدز یونایتد دەستبەرداری خاڤی گارسیا بوو و سام ئالاردایس، تاوەکو کۆتایی ئەم وەرزە، ئەرکی راهێنەرایەتی لیدز دەگرێتە ئەستۆ.

لە دوای دۆڕانی یاری چوارشەممەی رابردوو بەرامبەر بۆرنمس بە ئەنجامی 4-1، دەستەی کارگێڕی لیدز بڕیاری دوورخستنەوەی گارسیایاندا، بۆ ئەوەی هەرچۆنێک بێت، یانەکە لە زۆنی دابەزین بۆ چامپیۆنشیپ رزگار بکەن.

رۆژنامەی زە تایمز بڵاویکردووەتەوە، دەستەی کارگێڕی لیدز شیرینییەکی گەورەی بۆ ئالاردایس ئامادە کردووە، ئەگەر توانی لیدز لە دابەزین رزگار بکات.

دوای دوو ساڵ دوورکەوتنەوە، ئالاردایس جارێکی دیکە گەڕایەوەی پرێمەرلیگ، دوای ئەوەی لە کۆتایی هاوینی 2021 لە پۆستی راهێنەرایەتی وێستبڕۆمیچ دوورخرایەوە، چونکە نەیتوانی رێگری لە دابەزینی باگیز بۆ چامپیۆنشیپ بگرێت. پێشتر ئالاردایس راهێنەرایەتی یانەکانی سەندێرلاند، کریستال پاڵاس و ئێڤەرتن کردووە.

لیدز یونایتد لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا نووسیویەتی

لیدز یونایتد چوونە دەرەوەی خاڤی گارسیا لە دوای 12 یاری وەک راهێنەری پشتڕاست دەکاتەوە. سوپاسی خاڤی و تیمەکەی دەکەین، توانایەکی زۆریان لە دۆخێکی سەختدا پێشکەش کرد. چوار یاری کۆتایی ئەم وەرزەمان لە ژێر سەرپەرشتی سام ئالاردایس دەبێت. کارل رۆبنسن لەو ماوەیەدا یاریدەدەری ئالاردایس دەبێت.

ڤیتۆر ئۆرتا، بەڕێوەبەری وەرزشی لیدز یونایتد پێشتر پۆستەکەی جێهێشت، دوای بەسەربردنی شەش ساڵ لەگەڵ یانەکە. ئۆرتا بەرپرسی هێنانی خاڤی گارسیا و خیسێ مارش بوو، کە لە فێبرایەری رابردوو لە پۆستەکە دوورخرابووەوە.

یەکەم تاقیکردنەوەی ئالاردایس بەرامبەر یانەی مانچێستەر سیتی دەبێت و دواتر رووبەڕووی یانەکانی نیوکاسڵ یونایتد، وێستهام و تۆتنهام دەبێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button