ئیسپانیاگرنگترین

مێندێز لەگەڵ لاپۆرتا کۆدەبێتەوە

یاریگا –

خۆرخێ مێندێز بەرێوەبەری کارەکانی سێ یاریزانی یانەی بارسێلۆنا لەگەڵ بەرپرسانی ئەو یانەیە کۆ دەبێتەوە.

خۆرخێ مێندێز، بریکاری بەناوبانگی جیهانی تۆپی پێ، بڕیارە لەم هەفتەیەدا لەگەڵ سەرۆکی یانەی بارسێلۆنا کۆببێتەوە و بەم هۆیەوە گەشتی ئیسپانیای کردووە.

رۆژنامەی سپۆرت لە کەتەلۆنیا بڵاویکردووەتەوە، مەبەست لە کۆبونەوەکەی مێندێز لەگەڵ بەرپرسانی بلاوگرانا، یەکلایی کردنەوەی سێ یاریزانی یانەکە واتە لامین یامال و بالدێ و ئانسۆ فاتیە.

ئەو سەرچاوەیە بڵاویشی کردووەتەوە بارسێلۆنا دەیەوێت گرێبەستی یامال بۆ ماوەی سێ ساڵ درێژ بکاتەوە و پڕۆژەی درێژکردنەوەی گرێبەستەکەی باڵدێ تەواو بکات و لەسەر داهاتووی ئەنسۆ فاتی بڕیار بدات. ئەگەری ئەوە هەیە فاتی لە هاویندا یانەکەی جێبهێڵێت.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button